ماددهی (28) یەکەم: لە بارودۆخی نائاساییدا وەزیر دەتوانێت دەوامی دامەزراوەکان بۆ ماوەی (7) حەوت ڕۆژ ڕابگرێت، بە مەرجێک ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیارەکە و هۆ و ڕێکارەکانی ڕاگرتنەکە ئاگادار بکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران مافی درێژکردنەوەی ماوەکەی بە درێژایی بارودۆخە نائاساییەکە هەیە. دووەم: لە بارودۆخی نائاساییدا بەڕێوبەری گشتیی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەتوانێت دەوامی دامەزراوەکان بۆ ماوەی (2) دوو ڕۆژ ڕابگرێت، بە مەرجێک وەزیر لە بڕیارەکە و هۆ و ڕێکارەکانی ڕاگرتنەکە ئاگادار بکرێتەوە، و وەزیر مافی درێژکردنەوەی ماوەکەی بۆ (7) حەوت ڕۆژ هەیە.
الموضوع: دامەزراوەکان بۆ ماوەی (7) حەوت ڕۆژ,دامەزراوەکان بۆ ماوەی (2) دوو ڕۆژ,مافی درێژکردنەوەی ماوەکەی,بەڕێوبەری گشتیی پەروەردە