مادده‌ی (24)

معرف المادة: 19473

رقم المادة : 587

مادده‌ی (24) یەکەم: پێویستە دامەزراوەکان پلانی ساڵانەیان بۆ گەشەپێدانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن هەبێت. دووەم: پێویستە سەرجەم مامۆستایان پلانی ساڵانە و وەرزانە بۆ ئەو بابەتانەی لە ئەستۆیانە دابڕێژن، خشتە و چالاکییە پلان بۆ دانراوەکان لەخۆبگرن و لە هەفتەی یەکەمی هەموو وەرزێکی خوێندندا بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا دابەش بکرێن. سێیەم: دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی، پاش وەرگرتنی مۆڵەتی وەزارەت، دەتوانێت لە پۆلدا سوود لە دوو مامۆستا وەربگرێت، کە یەکێکیان دەبێت بە مامۆستای سەرەکی و ئەوەی دیکەش دەبێتە مامۆستای هاوکار.

الموضوع: دامەزراوەکان پلانی ساڵانە بۆ گەشەپێدانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن,مامۆستایان پلانی ساڵانە و وەرزانە بۆ بابەتان دابڕێژن,دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی سوود لە دوو مامۆستا وەربگرێت