مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: هه‌ر كۆلێجێك عه‌مید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكترای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دابێ و خزمه‌تی زانكۆیه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت ساڵ بێ، ئه‌مه ئه‌مه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا له‌وانه‌ی له پله‌ی مامۆستا (مدرس) و به‌ره‌و ژووردان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ و ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-تایبه‌تكارییانه زانستییه‌كان أ-چاودێریكردنی ره‌وتی خوێندنی سه‌ره‌تایی باڵا چه‌سپاندنی به‌رده‌وامی باری فیكری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی. ب-سه‌لماندنی پێشنیازه‌كانی به‌ش و لقه‌كان. ج-په‌سه‌ند كردنی دابه‌شكردنی باسه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كان (الوحدات الفصلیه) به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه و موحازیره‌كاندا و پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێدوانی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان. د-به‌جێ هێنانی گشت ئه‌و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده ده‌رچوون و ئه‌و بڕیارانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌وه ده‌ركراون. تایبه‌تكارییه ئیداری و داراییه‌كان: أ-به جێهێنانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره و رێنمایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه. ب-په‌سه‌ند كردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی له كۆلێجدا پێك هاتوون. ج-په‌سه‌ند كردنی ناونووسی قوتابیان بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا. د-په‌سه‌ند كردنی كرین و هێنان (استراد)ی كه‌لو په‌لی تاقیگه‌ی و پێویستییه‌كانی تر و گۆڤار و كتێب. ه-په‌سه‌ند كردنی به‌خشینی خه‌ڵات به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌سه‌ر راهێنان ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداربوون له لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی لیژنه‌كانی لێدوان به پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان. و-په‌سه‌ند كردنی گۆرینی ناونیشانی هونه‌ری ئیداری له چوارچێوه (میلاك)ی سه‌لمێنراوی كۆلێجدا و به پێی حوكمی یاسا په‌یره و رێنماییه‌كانی. ز-رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیب كردنی كارگه‌ران له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ری ئیدارییه‌كان له سنووری كۆلێج و فه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا دوای سازكاری (تنسیب) له نێوان هه‌ردوو لای گواستنه‌وه‌كه‌دا به مه‌رجێ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه په‌سه‌ند بكرێ.
الموضوع: پیشنیازهای تحصیلی برای دکترا,مدت زمان خدمت در دانشگاه,تایید صلاحیت علمی و اداری,رعایت قوانین و مقررات اداری و مالی,تعیین و تصویب عناوین درسی و واحدهای درسی