مادده‌ی چل و چواره‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه پایه‌ی خۆیان و هه‌موومافێكیان له‌م یاسایه و یاساكانی تر و ئه‌و پێڕه‌وه وڕێنماییانه كه به هۆیه‌وه ده‌رچوون ده‌پارێزرێ له حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان یا ته‌فه‌روغیان له فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان و دامه‌زراندنیان. یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت یا سه‌نته‌ری زانكۆ و ده‌سته‌كان و، ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان له‌و فه‌رمانانه به خزمه‌تی زانكۆیی كرده‌نی بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌پێدان و سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت.
دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان یاخود له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێ له باری بوونی مه‌رجی پێویست بۆ پله‌پێدانیان به‌بێ مه‌رجی ده‌رس گوتنه‌وه.
الموضوع: مافی پله‌پێدانی زانستی,حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان,دامه‌زراندنیان,گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ,مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان