مادده‌ی چل و سێیه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌موو رێكارێكی ئوسوڵی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داخستنی هه‌ر ده‌زگا یا لق یا نووسینگه‌یه‌ك كرابێته‌وه یا بكرێته‌وه له هه‌رێم به‌رله‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی.
دووه‌م: هه‌ر ده‌زگایه‌ك یا لقێك یا نووسینگه‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت دابمه‌زرێ، به‌سه‌ر پێچییه‌كی یاسایی داده‌نرێ و پێویسته وه‌زاره‌ت رێكاری ئوسوڵی بۆ داخستنی بگرێته به‌ر.
سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هه‌موو لقه‌كان یا نووسینگه دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێم به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته‌وه، گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه نه‌هاتنه ژێرباری حوكمه‌كانی.
الموضوع: رێکارێکی ئوسوڵی بەرزکردنەوەی رێزامەندی,دابمەزراندنی ده‌زگا یا لقێک یا نووسینگه‌یه‌ک,پێچی یاسایی بەرزکردنەوەی رێزامەندی,دەرچوونی یاسا