مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی مامۆستای پێده‌درێ ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی:
یه‌كه‌م: ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو یان هاوتای له رووی زانستییه‌وه وه‌ده‌ست هێنابێ، یان ده‌بێ بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی به‌ده‌ستهێنا بێ له‌و پسپۆڕییانه‌ی كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ نادرێ، یان بڕوانامه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هاوتای هه‌بێ، مه‌رجیشه ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له دوای بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و رێگای ده‌رس گوتنه‌وه‌یشی پێ نادرێ تاكو له خولێكی راهێنان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌شداریی نه‌كات و به‌سه‌ر كه‌وتوویی لێی ده‌رنه‌چێت و مه‌رجه‌كانیشی به رێنمایی ده‌ست نیشان ده‌كرێ.
دووه‌م: ده‌بێ مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێ له سێ ساڵ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه و خاوه‌ن هه‌وڵی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی باش بێت.
الموضوع: بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو,بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی,ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه,مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان