مادده‌ی بیسته‌م:
یه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی نازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێده‌درێ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێر یان هاوتای بێ و خولێكی شیاندنی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ركه‌وتووانه ببڕێ كه مه‌رجه‌كانی به رێنمایی ده‌رده‌چن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی(5)ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه به‌رز نه‌كرایه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا ئه‌وا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له زانكۆكان و دوو ساڵی پێده‌دری بۆ به‌رز كردنه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا و به پێچه‌وانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.