مادده‌ی پازده‌م:
راگر ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستیه‌كان:
1. به‌دواداچوونی رێكخستنی خوێندنی به‌رایی و باڵا و كاركردن له پێناوی به‌هێزكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی وزانستی دا.
2. په‌سندكردنی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ش ولقه‌كان.
3. ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و یه‌كه‌كانی وه‌رزی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێ‌ژان (محاچرین) و دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی گفتوگۆكردنی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان.
4. پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانی كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و بڕیاره‌كانی لایه‌نه باڵاكانه‌وه ده‌رچوون.
دووه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه كارگیڕیی و داراییه‌كان:
1. پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانه‌ی به كاروباری كاگێڕیی و داراییه‌وه په‌یوه‌ستن.
2. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و لیژنانه‌ی كه له كۆلێج و په‌یمانگاكان پێكهاتوون.
3. تۆماركردنی قوتابییان بۆ خوێندنی به‌رایی و باڵا.
4. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربرین له‌سه‌ر كڕینی كه‌ل وپه‌له‌كانی تاقیگه و پێداویستیه‌كانی دیكه له گۆڤار وكتێب وهاوردنیان.
5. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، له‌باره‌ی مه‌شق و ده‌رس گرتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداری كردن له لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی گشتگر و لیژنه‌كانی گفتوگۆكردن به پێی یاسا به‌ركاره‌كان.
6. راسپێری بۆ گۆڕینی ناونیشانی ته‌كنیكاران و كارگێڕان له چوارچێوه‌ی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێره‌و و رێنماییه‌كان.
7. راسپێری بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له ته‌كنیكاران و كار گێڕان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگا وفه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا.
سێیه‌م : راگر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی زانستی و كارگێڕیی و دارایی خۆی به سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌رانی بسپێرێ.
الموضوع: تایبه‌تمه‌ندییه زانستیه‌كان,تایبه‌تمه‌ندییه كارگیڕیی و داراییه‌كان,راگر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی زانستی و كارگێڕیی و دارایی خۆی به سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌رانی بسپێرێ