مادده‌ی سێزده‌م :
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: پسپۆڕییه زانستیه‌كان:
1ـ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی به‌رایی له كۆلێجه‌كان و ئاماده‌كردنی پلانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا.
2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه.
3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانێك بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.
4. بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش ولقه‌كانی سه‌نته‌ری زانستی.
5. بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی خوێندنی باڵا.
6. به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه.
7. به‌دواداچوونی به‌رنامه‌كانی خوێندن.
8. پێشنیازكردنی به‌رنامه‌ی خوێندن و گۆڕانكاریی كردن تێیدا بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنی به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.
9. وه‌ستاندنی خوێندن به یه‌كجاری یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له 6 رۆژ زیاتر نه‌بێ.
10. دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجیه‌ته‌كه‌ی.
11. هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و باشیی ده‌زگاكانی.
12. پێدانی بڕوانامه‌ی زانستی.
دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان:
1. بڕیاردان له‌سه‌ر پڵانه‌كانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه دوو قۆڵیه‌كان له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگا زانستیه‌كانی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن و جێبه‌جێ كردنیان.
2. جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ری وكارگێریی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كان.
3. دامه‌زراندنی مامۆستای وانه بێژ‌و هونه‌ریی وكارگیریی به پێی میلاك و بوونی پله.
سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان:
1. ئاماده‌كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه وپلانی وه‌به‌رهێنان.
2. په‌سندكردنی بڕیاری لیژنه تایبه‌ته‌كان به كوژاندنه‌وه‌و نرخدانان و به‌كرێگرتن وفروشتنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه‌ی زانكۆ.
3. بڕیاردان له‌سه‌ر ژمێریاریی كۆتایی.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته سه‌رۆكی زانكۆ.
الموضوع: پسپۆڕییه زانستیه‌كان,تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان,تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان,ئه‌نجومه‌نی زانكۆ