مادده‌ی دوازده‌م :
زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریی باڵایه‌تێیدا و له‌مانه پێكدێ:
یه‌كه‌م : سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆكه.
دووه‌م : یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن.
سێیه‌م : ڕاگره‌كان ئه‌ندامن.
چواره‌م : ئه‌ندامێك له ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زانكۆ و له غه‌یری كارگێرییه‌كان و به پایه‌یه‌كی زانستی له مامۆستا كه‌متر نه‌بێ و له لایه‌نیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێردری كه له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندام.
پێنجه‌م : به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندام.
شه‌شه‌م : نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خوێندنی ته‌كنیكی له‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و له هه‌ڵبژاردنیاندا شاره‌زایی وپسپۆڕیی ره‌چاو ده‌كرێ و ئه‌ندامه‌تیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.
حه‌وته‌م: نوێنه‌ری قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه، ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌بێ.
الموضوع: سه‌رۆكی زانكۆ,یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ,ڕاگره‌كان,ئه‌ندامێك له ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زانكۆ,به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی,نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك