مادده‌ی ده‌یه‌م :
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌كاردێنێ:
یه‌كه‌م : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی و بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات.
دووه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی وكارگێڕیی و دارایی زانكۆ به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان.
چواره‌م : له‌گه‌لأ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه و هونه‌ریی بیانییاندا گرێبه‌ست مۆرده‌كا.
پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن و خواستنه‌وه (اعاره) و مۆڵه‌تی خوێندنی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا پێشان ده‌دات.
شه‌شه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان و یاریده‌ده‌رانی راگره‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له لایه‌ن ڕاگره‌وه.
هه‌شته‌م: پاڵاوتنی راگره‌كان و یاریده‌ره‌كانیان.
نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به راگر و یاریده‌ده‌ره‌كان یان ئه‌وه‌ی به شیاویان ده‌زانێ بدات.
الموضوع: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ,به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی,به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه,ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن,دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان