مادده‌ی هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: زانكۆ حه‌ره‌مێكی ئارام پارێزراوه و سه‌نته‌رێكی هزری وشارستانییه و ئه‌قلأ له كه‌ش و هه‌واكه‌یدا گه‌شه‌ده‌كات و توانای داهێنان ودۆزینه‌وه تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه و نابێ ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێ مه‌گه‌ر یاسا رێگه‌بدات و به‌ر پرسیارێتی راسته و خۆی له ئه‌ستۆدایه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون. بۆیه پێویسته به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له هه‌موو لایه‌نێكی زانیاریی مرۆڤایه‌تی و زانستی و واقیعی پێویستیه نوێكان ئه‌نجام بدات كه له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجی له جیهاندا و پێویستیه‌كانیدا بگونجێ تاكو ئه‌و بۆ شاییه زانستی و ته‌كنیكیه‌ی له نێوان خۆمان و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه ته‌سك بكرێته‌وه و له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بڕۆین، له‌گه‌لأ ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگای كوردستانی.
دووه‌م: زانكۆ و كۆلێج و ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی پێوه‌یه‌وه لكاون كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییان هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگیریی و شیاوی یاسایی) بۆ به دیهێنانی ئامانجه‌كانی وئه‌نجومه‌نێك كاروباره‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات.
سێیه‌م: زانكۆ له كۆلێجی ئه‌كادیمی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی له بواری خوێندنی ته‌كنیكی دوای خوێندنی دواناوه‌ندیی و هاوشانه‌كه‌ی پێكدێ، له‌گه‌لأ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تر به پێی پێویست له رووی زانیاری تیۆری پراكتیكه‌وه.
الموضوع: زانكۆ حه‌ره‌مێكی ئارام پارێزراوه و سه‌نته‌رێكی هزری وشارستانییه و ئه‌قلأ له كه‌ش و هه‌واكه‌یدا گه‌شه‌ده‌كات,توانای داهێنان ودۆزینه‌وه تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه و نابێ ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێ,به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له هه‌موو لایه‌نێكی زانیاریی مرۆڤایه‌تی و زانستی و واقیعی پێویستیه نوێكان ئه‌نجام بدات,زانكۆ و كۆلێج و ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی پێوه‌یه‌وه لكاون كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییان هه‌یه,به دیهێنانی ئامانجه‌كانی وئه‌نجومه‌نێك كاروباره‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات