مادده‌ی سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خاوه‌ن زه‌وی و جوتیارو كه‌شتیارو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كشتوكاڵه‌وه هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پسپۆڕایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م: بایه‌خ به زه‌وی كشتوكاڵی بدرێت و، بۆ جگه له مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵ به‌كار نه‌هێنرێت یا به‌بێ چاندن به‌جێ نه‌هێڵدرێت و رێگا نه‌درێت به هیچ شتێك په‌یتی كز بكات یا بڕشتی كه‌م بكات. دووه‌م: په‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی نوێ له كرده‌وه كشتوكاڵییه‌كاندا. سێیه‌م : ئامرازه پێویستییه كه‌فائه به‌رزه‌كان له به‌رهه‌مهێناندا به‌كاربهێنرێن. چواره‌م: بایه‌خ به مه‌كینه وئامێرو ترۆمپا كشتوكاڵییه‌كان بدرێت و بیر‌و كارێزو كانیاوه سروشتییه‌كان و ئامراز‌و شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دیكه‌ش له زیان پێكه‌وتن بپارێزرێن. پێنجه‌م: بایه‌خ به شینایی هه‌ر له كاتی چاندییه‌وه تا كاتی دروێنه یاخود لێكردنه‌وه بدرێت و، رێگه به هیچ شتێك نه‌درێت له ناویان ببات یا زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت و له زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی كشتوكاڵ و سووتان و لافاویش بپارێزرێن. شه‌شه‌م: سامانی ئاژه‌ڵی و ماسی و په‌له‌وه‌رو مێرووی سوودبه‌خش بپارێزرێن و چاودێری بكرێن و له هه‌موو ئه‌و شتانه بپارێزرێن كه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت. حه‌وته‌م: پێره‌وكردنی سیسته‌می خوله‌كانی كشتوكاڵی و، ده‌ستنیشان كردنی ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پانتاییانه‌ی كه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا پێویسته به به‌روبوومی دیاركراو بچێنرێن. هه‌روه‌ها دیاركردنی جۆره‌كانی تۆ‌و وپه‌یین و و قڕكه‌ری بوونه‌وه‌ری زیانبه‌خش و واده‌كانی به‌كارهێنانیان به‌پێی پلان و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ. هه‌شته‌م: پاراستن و خزمه‌تكردنی باخه‌كان و به‌رو میوه‌كانیان تا پێده‌گه‌ن و ده‌برێنه بازاڕ نابێ پشت گوێ بخرێن. نۆیه‌م: پێرۆ كردنی سیسته‌می عه‌مار كردنی دروست وبێ وه‌ی بۆ به‌روبوومه‌كان.
الموضوع: بایه‌خ به زه‌وی كشتوكاڵی بدرێت,په‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی نوێ له كرده‌وه كشتوكاڵییه‌كاندا,ئامرازه پێویستییه كه‌فائه به‌رزه‌كان له به‌رهه‌مهێناندا به‌كاربهێنرێن,بایه‌خ به مه‌كینه وئامێرو ترۆمپا كشتوكاڵییه‌كان بدرێت,پاراستن و خزمه‌تكردنی باخه‌كان و به‌رو میوه‌كانیان تا پێده‌گه‌ن و ده‌برێنه بازاڕ نابێ پشت گوێ بخرێن