مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی كاروبار‌و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه وهه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كان وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی ڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه له‌وه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ردهچێ و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌وناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌ت به‌شیاوی دزانێ بسپێرێت. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆڕیی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌ییش بێت. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت:فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و خاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن. شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. حه‌وته‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌ییش بێت له كاره‌كه‌یدا. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌زگه‌ریی ودارستان وله‌وه‌ڕگاكان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی لێكۆڵینه‌وه ورابه‌ریی كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. یازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵی وبه‌یته‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. دوازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خزمه‌تگوزاریی كشتوكاڵی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. سێزده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا: هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی بێت، تاكو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه كشتوكاڵیه‌كان له‌پارێزگاكه‌یدا بكات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه كشتوكاڵییه‌كان له سنوری هه‌رپارێزگایه‌ك له‌و پارێزگایانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێت.
الموضوع: پێكهاتنه‌كانی وزاره‌ت,بڕیاری وزیره,نووسینگه‌ی وزیره,نووسینگه‌ی بریكاری وزاره‌ت,راوێژكاران