ماددهی (7) ئەرک و دەسەلاتەکانى بەڕێوەبەرایەتی بریتین لە : یەکەم: دیارکردنى پلەى بنەتۆى بەرهەمهاتوو لەلایەن بەرهەمهێنەرى بنەتۆ و لێدانى لێبڵى تایبەت. دووەم: پشکنینى کێڵگەکانى بەرهەمهێنانى بنەتۆ، وپشکنینى تاقیگەیی بۆ بنەتۆى بەرهەمهاتوو. سێیەم: ڕەتکردنەوەى بنەتۆ و باوەڕپێنەکردنى ئەگەر هاتوو مەرجەکان جێبەجێنەکرابوون. چوارەم: پشکنەرى کێڵگەیى دەبێت ڕەچاوى لەیەکچوونى جۆر و تەرزى چاندراو و بەرهەمهاتوو بکات.
الموضوع: دیارکردنى پلەى بنەتۆى بەرهەمهاتوو لەلایەن بەرهەمهێنەرى بنەتۆ,پشکنینى کێڵگەکانى بەرهەمهێنانى بنەتۆ,پشکنینى تاقیگەیی بۆ بنەتۆى بەرهەمهاتوو,ڕەتکردنەوەى بنەتۆ و باوەڕپێنەکردنى ئەگەر هاتوو مەرجەکان جێبەجێنەکرابوون,پشکنەرى کێڵگەیى دەبێت ڕەچاوى لەیەکچوونى جۆر و تەرزى چاندراو و بەرهەمهاتوو بکات