مادده‌ی (12)

معرف المادة: 18953

رقم المادة : 557

مادده‌ی (12) یەکەم/ وەزارەت پلانى ساڵانە و مامناوەندى و درێژخایەنى کەرت و بوارە جۆراوجۆرەکان لە بەکاربردنى ئاودا پەسەند دەکات، بۆ هێنانەدى هاوسەنگى ساڵانەی ئاو و دادپەروەریى لە دابەشکردنیدا. دووەم/ وەزارەت پلان بۆ ڕێگرتن لە ڕۆچوونى زەوى، سێڵاو، لافاو، چاککردنى ڕێڕەوى شیو و کەناڵە گشتییەکان و کەناری ڕووبارەکان، و چاودێرى هاتنى سێڵاو و لافاو و بەکارهێنانى ئاوى پڕۆژەکانى ئاودێرى دادەنێت، بەجۆرێک گەرەنتى پاراستنى ئاو لە بەفیڕۆدان و پیسبوون، بکات.

الموضوع: وەزارەت پلانى ساڵانە,مامناوەندى و درێژخایەنى کەرت و بوارە جۆراوجۆرەکان,ڕێگرتن لە ڕۆچوونى زەوى,چاودێرى هاتنى سێڵاو و لافاو,گەرەنتى پاراستنى ئاو