مادده‌ی نۆیه‌م:
یه‌كه‌م. له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان له یه‌كێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، ده‌سته سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كاته‌وه وداوای لێده‌كات یه‌كسه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی بۆته هۆی سه‌رپێچیه‌كه بوه‌ستێنێت وماوه‌یه‌كی گونجاوی بۆ دیاری ده‌كات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رپێچیه‌كه بۆ لادان ونه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی.
دووه‌م. له حاڵه‌تێكدا وه‌به‌رهێن پێیداگرت له‌سه‌ر رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه، ده‌سته، زه‌ویه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه، وئه‌و بینایانه‌ی له‌سه‌ریشی دروست كراوون، ئه‌گه‌ر هه‌بن، به‌ناوی خۆی تۆماریان ده‌كات به نرخی كه‌ره‌سته‌كان به هه‌ڵكه‌ندراوی، به‌پێی یاسا. ئه‌و به‌هایه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات. سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسه له‌هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه.
سێیه‌م. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، یان به‌شێكی له ژێره‌وه به‌كرێ دا، یان به‌كاری هێنا بۆ مه‌به‌ستێكی دی له پرۆژه‌كه‌دا، زه‌ویه‌كه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی به‌كرێی داوه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌و كاته خاوه‌ن پڕۆژه ده‌بێ دوو هێنده‌ی كرێی هاوتا(أجر مپل)بدات له بڕی به‌كرێدانی زه‌ویه‌كه یان به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه. ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حکومت كارا له هه‌رێمدا وه‌رده‌گیرێته‌وه. له حاڵه‌تی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێنی سه‌رپێچیكار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به‌و بینایانه‌ی كه له كاتی لێوه‌رگرتنیه‌وه له‌سه‌ری دروست كراون.
الموضوع: سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی,پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه,پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه,لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی