مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ی پێ سپێدراوه، هیچ به‌رپرسیاریه‌كی ناكه‌وێته سه‌ر له‌و زیانانه‌ی كه تووشی شت ومه‌كه باركراوه‌كه ده‌بن كه له‌وانه‌یه خراپ ببن. دووه‌م: حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستكاریكردنی ئوتومبیله ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو و جێهێڵراوه‌كانی ژماره (8)ی ساڵی 1987 به‌سه‌ر ئه‌و ئوتومبیله سه‌رپێچی كارانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه له گۆڕه‌پانی وێستگه‌كانی كێشاندا جێهێڵدراون. سێیه‌م: ئه‌و شت ومه‌كانه‌ی كه له كێشی بڕیاردراو زیاده‌ن و سه‌رپێچیكاره‌كان به جێیانده‌هێڵن، وه‌زاره‌ت به زیادكردنی ئاشكرا به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌یانفرۆشێت چواره‌م: پاره‌ی فرۆشتن كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌گه‌لأ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتوون به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێن. پێنجه‌م: ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1- (75%) حه‌فتا و پێنج له‌سه‌دی ده‌خرێته حساباتی وه‌زارهته‌كه‌وه و بۆ پاراستنی ڕێگاكان ته‌رخان ده‌كرێت. 2- (25%) بیست و پێنج له‌سه‌دی وه‌ك ده‌ستخۆشانه‌و هانه‌دان به كارمه‌ندانی وێستگه‌كانی كێشان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌درێت. شه‌شه‌م: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زیری ناوخۆ ڕێنمایی هاندان (الحوافز) ده‌رده‌چوێنن كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (2)ی به‌ندی (پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، كه بنه‌ماكانی دابه‌شكردن ودیاركردنی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه‌و، حاڵه‌ته‌كانی بێبه‌شبوانیشی تێدا هه‌یه.
الموضوع: ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ی پێ سپێدراوه,حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستكاریكردنی ئوتومبیله,پاره‌ی فرۆشتن,ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه,وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن