مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: كارمه‌ندانی هاتوچۆ، ئه‌وانه‌یان كه ته‌رخان كراون بۆ ئیشكردن له وێستگه‌ی كێشانه‌كه، ده‌سته‌ڵاتی سه‌پاندنی غه‌رامه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی زیاده باریان پێده‌درێت به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه و، بڕیاره‌كانیشیان له‌م رووه‌وه بنبڕ ده‌بێت. دووه‌م: پشت به‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی پێوانه‌ی كێش به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنه بۆ مه‌به‌ستی سزادانی سه‌رپێچیكار. سێیه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌درێت، ئه‌وا شوفێر یان خاوەنی ئۆتۆمبێله سه‌رپێچیكه‌ره‌كه به‌به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (1) مانگ كه‌متر نه‌بێ و، له (3) مانگیش زیاتر نه‌بێت. چواره‌م: شوفێری ئوتومبیله‌كه یان خاوه‌نه‌كه‌ی كه له كرداری كێشانه‌كه خۆی بدزێته‌وه، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250.000) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (400.000) چوارسه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ لانه‌دان له حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: كارمه‌ندانی هاتوچۆ,پشت به‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی پێوانه‌ی كێش,غەرامه‌یه‌ك سزا,شوفێری ئوتومبیله‌كه یان خاوه‌نه‌كه‌ی كه له كرداری كێشانه‌كه خۆی بدزێته‌وه