مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا پاڵپشت به راپۆڕتی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌قكراو له مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی نییه ئه‌وا دادگا بڕیار ده‌دات به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسییه‌كه‌ی. دووه‌م: ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی و ئاماده‌سازیی تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كه‌ی و پزیشكی پسپۆڕ ڕاپۆڕتێكی خولیی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی پێشكه‌شی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی دادوه‌ریی ده‌كات. سێیه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆی نیه ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه له دامه‌زراو بهێنێته ده‌ره‌وه ته‌نها پاڵپشت به راپۆڕتێكی پزیشكیی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونیه‌وه نه‌بێت كه لایه‌نگیریی لاچوونی مه‌ترسییه‌كانی بكات. چواره‌م: داواكاری گشتی و كه‌سوكاری تۆمه‌تبار بۆیان هه‌یه تێهه‌ڵچوونه‌وه بكه‌ن بۆ بڕیاری لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له لای لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یی له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندن به بڕیاره‌كه. پێنجه‌م: ناكرێت دانانه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت ته‌نها پاش گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ لایه‌نی دادگه‌ریی فه‌رمانكار به دانان و پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره‌كانی دانان هه‌ر (30) رۆژ جارێك پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
الموضوع: بڕیار دادگا بر اساس راپۆرتی لێژنه‌ی پزیشکی,چاره‌سه‌ریی داخراو به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی,برنامه‌یه‌کی چاره‌سه‌ریی و ئاماده‌سازیی,پزیشکی پسپۆڕ راپۆرتێکی خولیی,داواكاری گشتی و كه‌سوكاری تۆمه‌تبار