مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت نه‌خۆشی ده‌روونی ملكه‌چكراو بۆ چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی له‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ده‌روونییه‌ی لێیه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی بگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات و له‌و دامه‌زراوه‌ی كه تیایدایه چاره‌سه‌ری پێویست نه‌بوو. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆی هه‌یه باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی كۆتایی پێبهێنێت له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دووه‌كانی نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات ئه‌گه‌ری مردنی هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ری دادگای تایبه‌تمه‌ند، به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كیه، ئاگاداری لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه بكاته‌وه له ماوه‌یه‌ك له سێ رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
الموضوع: نه‌خۆشی ده‌روونی ملكه‌چكراو بۆ چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی له‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ده‌روونییه,به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆی هه‌یه باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی,داواكاری یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دووه‌كانی نه‌خوش,آگاداری لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه بكاته‌وه له ماوه‌یه‌ك له سێ رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.