مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: نابێت هیچ كه‌سێك به زۆره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری بخرێته یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونییه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی نه‌خۆشیێكی ده‌روونی سه‌خت كه‌وا چاره‌سه‌ركردنی پێویست به چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ده‌كات ئه‌ویش له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: 1- ئه‌گه‌ری تێكچوونێكی سه‌خت و نزیك بۆ حاڵه‌تی ده‌روونیی. 2- ئه‌گه‌ر ئاكاره‌كانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كه ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌و نزیك بۆ سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر. له‌م دوو حاڵه‌ته‌شدا پێویسته نه‌خۆش چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پێویست ڕه‌تبكاته‌وه به‌مه‌رجێك كه‌سوكارو به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوو لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆش له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ راپۆڕتێك كه هه‌ڵسه‌نگاندنی باره ته‌ندروستییه‌كه‌ی له‌خۆ بگرێت. دووه‌م: پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان، بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر بینی حاڵه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر، بڕیار بدات له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری داخراودا دابنرێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به مه‌رجێك له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕ بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی باری نه‌خۆشییه‌كه‌ی. سێیه‌م: ئه‌و یه‌كه چاره‌سه‌رییه داخراوه‌ی ئامرازه‌كانی چاره‌سه‌ری خۆپارێزی و سڵه‌مێنه‌وه‌ی تێدایه گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و بۆی هه‌یه پشت به پۆلیس ببه‌ستێت ئه‌وانیش له‌سه‌ریانه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
الموضوع: نابێت هیچ كه‌سێك به زۆره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری بخرێته یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی,پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان,چاره‌سه‌رییه داخراوه‌ی ئامرازه‌كانی چاره‌سه‌ری خۆپارێزی و سڵه‌مێنه‌وه‌ی تێدایه گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو