مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه داواكاری پشكنینی نه‌خۆشی ده‌روونی كه‌ملێهاته پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، به مه‌رجێك راوێژ بكرێت به پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌م دامه‌زراوه له‌باره‌ی ئه‌م داواكارییه‌و له ماوه‌ی دوو رۆژی کارکردن له رێكه‌وتی چوونه‌ژووره‌وه لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا داواكاری چوونه‌ده‌ره‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ده‌سبه‌سه‌ری زۆره‌كی به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌دا بسه‌پێت ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراون ده‌گرترێنه‌به‌ر.
الموضوع: داواكاری پشكنینی نه‌خۆشی ده‌روونی,چاره‌سه‌ری بكرێت,پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی,داواكاری چوونه‌ده‌ره‌وه,مه‌رجه‌كانی ده‌سبه‌سه‌ری زۆره‌كی به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌دا