مادده‌ی حه‌وته‌م: پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس بۆی هه‌یه پاڵپشت به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌روونی هۆدار رێگه له نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بگرێت له به‌جێهێشتنی دامه‌زراوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (72) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بینی كه‌وا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ ڕوودانی ئازارێكی كتوپڕ یان نزیك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر، دێنێته ئاراوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر بینی توانای چاودێریكردنی خۆی نیه به هۆی جۆر یان سه‌ختی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كه‌یه‌وه. وه له هه‌ردوو حاڵه‌تی باسكراودا پزیشك بۆی نییه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ چاره‌سه‌ریێك بداته نه‌خۆشه‌كه جگه له چاره‌سه‌ریی فریاكه‌وتن نه‌بێت. وه پێویسته بۆ ملكه‌چكردنی بۆ سیسته‌می چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه به‌پێی حوكمه‌كانی مادده (14)ی ئه‌م یاسایه، لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئاگادار بكرێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت و ده‌كرێت ماوه‌ی ئاماژه پێكراو درێژبكرێته‌وه به مه‌رجێك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وام بن و له توانادا نه‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می رێگه‌گرتن له چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت، به مه‌رجێك لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه له‌و هۆیانه‌ی كه‌وا بوونه‌ته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنه‌كه.
الموضوع: پزیشكی ده‌روونی به هۆی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌روونی,پزیشكی به هۆی نزیك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش,پزیشكی به هۆی توانای چاودێریكردنی خۆی نیه,پزیشكی به هۆی چاره‌سه‌ری فریاكه‌وتن