مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی) به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتی ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه باسكراون پێكده‌هێنرێت، به مه‌رجێك پله‌ی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت: 1- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 2- وه‌زاره‌تی داد. 3- وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 4- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 5- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 6- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 7- نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان. 8- سه‌رۆكی لێژنه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكاندا. دووه‌م: كاری ئه‌نجومه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كان و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان به پێڕه‌وێك رێكده‌خرێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.