مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌بردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت به‌پێی مۆڵه‌تێك ده‌بێت كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رده‌كرێت به مه‌رجێك له تۆماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆمار بكرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێكارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. دووه‌م: مه‌رج و رێكاره‌كانی به‌خشین و نوێكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به رێنماریی دیاری ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.