مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه‌و زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی له هه‌رێم. سێیه‌م: ته‌ندروستیی ده‌روونی: مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی ده‌روونی و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی دروست و توانای مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ فشار‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌وا ژیان ده‌یانهێنێته كایه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی توانا ژیرییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی سوود به تاك كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ینێت. چواره‌م: نه‌خۆشی ده‌روونی: ئه‌و نه‌خۆشه‌یه كه تووشی یه‌كێك یان زیاتر له شله‌ژانه‌كانی بیریی یان ده‌ماریی یان شله‌ژانه‌كانی تر بووه كه پزیشكی پسپۆڕ ده‌سنیشانیان ده‌كات. 1- شله‌ژانی بیریی: شله‌ژانه له هێزی ژیریی بنه‌ڕه‌تی كه له ئه‌نجامی تێكچوونێكی سه‌ختی سه‌رچاوه‌ی ئه‌ندامیی یان ئه‌ركییه‌وه ده‌بێت، كار له ویست و به‌رچاوڕۆنی و پێ‌زانین و بیركردنه‌وه‌و ڕه‌فتارو هه‌ست و توانای نه‌خۆش ده‌كات له خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گوێره‌ی سه‌ختیی و قۆناغی شله‌ژانه‌كه. 2- شله‌ژانی ده‌ماریی یان شله‌ژانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ: مه‌به‌ستی حاڵه‌تێكه له خه‌مناكیی كه‌سێتیی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌روونی و هه‌ڵسوكه‌وتێكه خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و لاوازی توانا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی پێویسته به‌بێ ئه‌وه‌ی كار بكاته سه‌ر توانا ژیرییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان. پێنجه‌م: پزیشكی ده‌روونی: ئه‌و پزیشكه‌یه كه پله‌یه‌كی پسپۆڕی له پزیشكی ده‌روونی به‌ده‌ستهێناوه‌و له سه‌ندیكای پزیشكان له خشته‌ی پسپۆڕ یان راوێژكار یان پزیشكی شاره‌زا له ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆماركراوه.
الموضوع: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه,وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی,ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی,نه‌خۆشی ده‌روونی,پزیشكی ده‌روونی