ماددەى (24)

معرف المادة: 17716

رقم المادة : 517

ماددەى (24): یەكەم: وەزارەت پابەند دەبێت بە ئاگاداركردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە دەروازە سنوورییەكان و دەسەڵاتی گومرگی لە هەرێم، سەبارەت بە سروشت و جۆر و بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی خواست لەسەر هاوردەكردنیان هەیە، لەگەڵ ڕاسپاردنی دەرمانسازێك لە هەر دەروازەیەكی سنورییدا بۆ پشكنینی ئەو ماددانە و بەراوردكردنیان لەگەڵ مۆڵەتی هاوردەكردنەكە، و ئامادەكردنی كۆنووسێك لەو بارەیەوە، كە وێنەیەكی ڕادەستی هەریەك لەلایەنی پەیوەندیدار لە دەروازەكان و دەسەڵاتی گومرگی لە هەرێم و وەزارەتیش، دەكرێت. دووەم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی بەپێی ئەو ڕێكارانەی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە وەرگیراون، ڕەوانەی كۆگاكانی دەرمانی وەزارەت دەكرێن، و دواتریش ڕادەستی لایەنە هاوردەكارەكان دەكرێن.

الموضوع: وەزارەت پابەند دەبێت بە ئاگاداركردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە دەروازە سنوورییەكان,ماددە هۆشبەرانەی بەپێی ئەو ڕێکارانەی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە وەرگیراون