ماددەى (15):
یەكەم: ئەو مۆڵەتەی لە ماددەی (8)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراوە، بەمانەی خوارەوە، نادرێت:
1- ئەوەی لەسەر تاوانێك یان كەتنێكی ئابڕووبەر حوكمدراوە.
2- ئەوەی بە یەكێك لەو تاوانانەی لەم یاسایەدا دەقنووسكراون، حوكمدراوە.
دووەم: ئەو مۆڵەتەی لە ماددەی (8)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراوە، بە هەڵوەشاوە دادەنرێت، ئەگەر خاوەنەكەی حوكمێكی بنبڕی، بە یەكێك لەو تاوانانە یان سزایانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیەدا هاتوون، لەسەر دەربچێت.
سێیەم: مۆڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵیی و پێشینە كیمیاییەكان، تەنها دەدرێتە كەسێكی دەرمانسازی مۆڵەتدراو، یان كارگەیەكی دەرمان، یاخود ئەو لایەنانەی لە ماددەی (10)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراون.
چوارەم: خاوەنی ئەو شوێنانەی مۆڵەتدراون بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر یان كارتێكارە عەقڵیی یاخود پێشینە كیمیاییەكان، بۆیان نیە شوێنەكانیان یان ئەو ماددانەی تیایاندایە، بفرۆشن یان ڕادەستی بكەن یاخود دەستیلێهەڵبگرن، تەنها بۆ ئەو لایەنانە نەبێت كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (10)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراون، یان بۆ ئەو كەسانەی بەپێی یاسای پەیڕەوكردنی پیشەی دەرمانسازیی بەركار ژمارە (40)ی ساڵی 1970 یان هەر یاسایەك كە جێگەی دەگرێتەوە، مۆڵەتپێدراون بازرگانی بكەن بەو ماددانەوە، بەو مەرجەی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەت ئاگاداربكرێتەوە، و ئەولایەنانەشی كە لەم مامەڵانەدا بەشدارن، بخرێنە ڕوو.
پێنجەم: وەزیر بەڕێنمایی مەرجی پێویستی ئەو شوێنە دیاریدەكات، كە بۆ بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵیی و پێشینە كیمیاییەكان، مۆڵەتی پێدەدرێت.
الموضوع: مۆڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵیی,مۆڵەتی بازرگانیكردن بە پێشینە كیمیاییەكان,مۆڵەتی خاوەنی شوێنەكان بۆ بازرگانیكردن,مۆڵەتی وەزیر بۆ دیاری كردنی شوێنەكان