ماددەى (12)

معرف المادة: 17704

رقم المادة : 517

ماددەى (12): یەكەم: ئەو ماددە هۆشبەر یان كارتێكارە عەقڵیی یاخود پێشینە كیمیاییانەی دەگەنە فەرمانگەیەكی گومرگی، نابێت ڕادەستبكرێن، تەنها بەو موڵەتی ڕاكێشانە (اجازە السحب) نەبێت كە وەزیر یان ئەوەی وەزیر ڕایدەسپێرێت دەریدەكات، و دەبێت تەواوی زانیارییە پێویستەكانیشی لەسەر نووسرابێت. دووەم: پێویستە فەرمانگەكانی گومرگ، لە دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان، لە حاڵەتەكانی هاوردەكردن یان هەناردەكردن یاخود گواستنەوە بە تێپەڕبوون (ترانزێت)، مۆڵەتی هاوردەكردن یان هەناردەكردن یاخود گواستنەوە لە كەسانی پەیوەندیدار وەربگرن، و ڕەوانەی وەزارەتی بكەنەوە، وێنەیەكیش لەم مۆڵەتە لەلای فەرمانگەكانی گومرگ یان فرۆكەخانە و كەسی پەیوەندیدار بپارێزرێت، بەو مەرجەی هێنانە ناوەوەی بۆ لایەنی هاوردەكار، بە پاسەوانیی گومرگی بێت. سێیەم: ئەگەر لە ماوەی (90) نەوەد ڕۆژ لە ڕێكەوتی دەرچوونیەوە كاری پێنەكرێت، مۆڵەتەكە بە هەڵوەشاوە دادەنرێت، لەكاتی پێویستیشدا وەزیر بۆ هەیە ئەم ماوەیە بۆ ماوەیەكی هاوتا درێژبكاتەوە.

الموضوع: ماددە هۆشبەر نابێت ڕادەستبكرێن,مۆڵەتی هاوردەكردن یان هەناردەكردن لە كەسانی پەیوەندیدار,مۆڵەتی هاوردەكردن یان هەناردەكردن لە فەرمانگەكانی گومرگ,مۆڵەتی ماندن لە ماوەی 90 ڕۆژ