ماددەى (11):
یەكەم: پێویستە ئەو كەسەی مۆڵەتی هاوردەكردن یان هەناردەكردن یان گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی یان پێشینەی كیمیایی پێدراوە، داواكارییەك پێشكەشی وەزارەت بكات، و تێیدا ناوی خۆی و ناونیشانی كارەكەی و ناوی ئەو ماددە هۆشبەرە یان كارتێكارە عەقڵیە بخاتەڕوو كە بەنیازە هاوردەی بكات یان بیگوازێتەوە، لەگەڵ سروشت و پێكهاتە و بڕەكەی، هەروەها ئەو مۆڵەتی هاوردەكردن یان هەناردەكردن یاخود گواستنەوەیەیەی كە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە پێیدراوە كە ماددەكەی لێهاوردەكراوە، سەرەڕای ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە پاساو بۆ ئەو كارەی،و رێكەوتەكەی بە نزیكەیی، لەگەڵ تەواوی ئەو زانیارییانەی كە وەزارەت لێی داوادەكات.
دووەم: وەزیر بۆی هەیە داواكارییەكە قبوڵ بكات یان ڕەتبكاتەوە یاخود ئەو بڕەی تێیدا دیاریكراوە كەمبكاتەوە، بەڕەچاوكردنی ئەو مەبەست و حاڵەت و مەرجانەی لەم یاسایەدا دەقنووسكراون.
الموضوع: پێویستە داواكارییەك پێشكەشی وەزارەت بكات,وەزیر بۆی هەیە داواكارییەكە قبوڵ بكات یان ڕەتبكاتەوە,مۆڵەتی هاوردەكردن یان هەناردەكردن یان گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر,بڕەی تێیدا دیاریكراوە كەمبكاتەوە