ماددەى (10):
یەكەم: ئەو مۆڵەتەی كە لە ماددەی (8)ی ئەم یاسایەدا دەقنوسكراوە، تەنها بەم لایەنانەی خوارەوە دەدرێت:
1- فەرمانگەكانی هەرێم و پەیمانگە زانستییەكان و ناوەندەكانی توێژینەوەی زانستی دانپێدانراو، كە پسپۆرییەكانیان پێویستی بە بەكارهێنانی ماددە هۆشبەر یان كارتێكارە عەقڵییەكانە.
2- خاوەنی كارگەكانی شیكردنەوەی كیمیایی یان پیشەسازیی یان خۆراكی یان هەر شتێكی دیكە، كە كارەكانیان پێویستی بە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵییە.
3- خاوەنی ئەو كارگە و شوێنانەی مۆڵەتدراون بە دروستكردنی ئەو دەرمانانەی ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی دەخرێتە ناو پێكهاتەكانیانەوە.
4- نووسینگەكانی ڕاگەیاندنی تایبەت بە دەرمانی مۆڵەتپێدراو.
دووەم: وەزیر بەبڕیارێكی هۆدار، بۆی هەیە پێدانی مۆڵەت ڕەتبكاتەوە ئەگەر ئەو مەرجانەی لەم یاسایەدا دەقنووسكراون، دەستەبەر نەبووبن.
سێیەم: بڕیاری وەزیر بە ڕەتكردنەوە، شیاوی تانەلێدانە بەپێی حوكمەكانی یاسای بەركاری ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان - عێراق، یان هەر یاسایەكی دیكە كە جێگەی دەگرێتەوە.
الموضوع: مۆڵەت بە بەكارهێنانی ماددە هۆشبەر,مۆڵەت بە بەكارهێنانی كارتێكارە عەقڵییەکان,مۆڵەت بۆ دروستكردنی دەرمانان,ڕەتكردنەوەی مۆڵەت بەپێی مەرجەکان