ماددەى (9)

معرف المادة: 17701

رقم المادة : 517

ماددەى (9): نابێت ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی یان پێشینەی كیمیایی، هاوردە یان هەناردە یان بگوازرێتەوە، یاخود بچێندرێت یان بەرهەمبهێنرێت یان دروستبكرێت، یاخود خاوەندارێتی بكرێت یان بەكاربهێندرێت، یاخود دەستداربكرێت یان بەدەستبهێنیرێت یان كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت، یاخود ڕادەستبكرێت یان بازرگانی پێوە بكرێت یان لە ڕووی پزیشكییەوە سەرفبكرێت یان بە نووسینی راچێتەی پزیشكی بدرێت، یاخود سەودای پێوە بكرێت یان بەهەر سیفەتێك بێت دەستی لێهەڵبگیرێت یان نێوەندگیری لە یەكێك لەو كردانەی سەرەوەدا بكرێت، بێجگە لە مەبەستەكانی پزیشكی یان زانستی، و تەنها بەپێی ئەو حاڵەت و مەرجانەشی، كە لەم یاسایەدا دەقنووسكراون.

الموضوع: نابێت ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی یان پێشینەی كیمیایی، هاوردە یان هەناردە یان بگوازرێتەوە,نابێت بچێندرێت یان بەرهەمبهێنرێت یان دروستبكرێت,نابێت خاوەندارێتی بكرێت یان بەكاربهێندرێت,نابێت دەستداربكرێت یان بەدەستبهێنیرێت یان كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت,نابێت ڕادەستبكرێت یان بازرگانی پێوە بكرێت