مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كا: 1. نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت و دیاركردنی ئامانجه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. هه‌روه‌ها بنه‌ماگه‌لی ئیداری و هونه‌ری و ئابووری و دارایی‌ش كه بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی سوودیان هه‌بێ، ده‌یانگرێته به‌ر. 2. گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌گه‌لی بوجه‌ی دارایی و به‌رخورداری (الأستثمار)ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌و دایه‌ره‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات و، رای خۆی له سه‌ریان ده‌رده‌برێ و، ئه‌وه‌ش كه پێی باش بێ به‌شێوه‌ی راسپارده پێشكه‌شی ده‌كات. 3. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه سه‌ره‌تاكانی كورتمه‌وداو مه‌ودای مام ناوه‌ندو دوورمه‌ودا، كه دایه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یان ده‌كه‌ن. رای خۆیشی له سه‌ریان ده‌رده‌بڕێ و، ئه‌وةشى كه پێی باش بێ به‌شێوه‌ی راسپارده پێشكه‌شی ده‌كات. 4. پێشنیاز ده‌كا كه وه‌به‌رهێنانی زیاده سه‌رمایه (الفائض من رۆوس الاموال)ی دایه‌ره‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه رێك بخرێت و، به‌پێی پێداویستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له چوارچێوه‌ی یاساگه‌لی به‌ركارو رێنماییه‌گه‌لی دارایدا. واقیعی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه(الأستثمارات) روون بكرێته‌وه. 5. خول به‌خول ریقابه‌ی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان ده‌كاو، له‌م رووه‌وه هه‌ر تێبینی و راسپارده‌یه‌كی پێ باش بێ ده‌یانخاته‌ڕوو. 6. له پرۆژه‌گه‌لی ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه وزاره‌ت بیه‌وێ پێشنیازیان بكات. 7. گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاز‌و راسپاردانه‌ش ده‌كات كه له باره‌ی هه‌مواركردن یان به‌رفراوان كردن یان له نوێ دامه‌زراندنی دایه‌ره‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. 8. گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی خولاوخولی گشتی وئيش كاری وه‌زاره‌ت، كه دایه‌ره‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون ئاماده‌ی ده‌كات، هه‌ر تێبینی و راسپارده‌یه‌كی پێ باش بێت، له‌م باره‌یه‌وه، ده‌یانخاته ڕوو . 9. هه‌ر شتێكیش وه‌زیر بیخاته به‌رده‌می گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو، رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێ و، پێشنیاز‌و راسپارده‌ی خۆیشی پێشكه‌ش ده‌كات.
الموضوع: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت,گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌گه‌لی بوجه‌ی دارایی,گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه سه‌ره‌تاكانی كورتمه‌وداو مه‌ودای مام ناوه‌ندو دوورمه‌ودا,پێشنیاز ده‌كا كه وه‌به‌رهێنانی زیاده سه‌رمایه,خول به‌خول ریقابه‌ی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان,گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاز‌و راسپاردانه‌ش,گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی خولاوخولی گشتی