مادده‌ی سی ویه‌كه‌م :
به مه‌به‌ستی پاراستنی سروشت و پاراستنی له به‌بیان بوونی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی و پارێزگاری كردن له ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵی و رووه‌كی ومایه‌ی ژیانیان ئه‌مانه خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێن:
یه‌كه‌م : هه‌ركارو چالاكیه‌ك ببێته هۆی له ناوبردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك.
دووه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ له وه‌رزه‌كانی جووتبوون وزاوزێ كردنیاندا.
سێیه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ به هۆی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی یان ژه‌هر یان ته‌زووی كاره‌با یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاوكردنی سته‌مكارانه.
چواره‌م : بڕین و ده‌رهێنان و نه‌هێشتنی دار‌و نه‌مام و، ڕووه‌ك و گیای ســه‌ر زه‌وی و ئاوی له موڵكی گشتی دا.
پێنجه‌م : ڕاوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان له‌سه‌ره و گه‌ڕاندنیان و خستنه ڕوویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنی هێلانه‌كانیان یان شكاندنی هێلكه‌كانیان.
الموضوع: قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ركار و چالاكییەکان له ڕوگه‌زەکانی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ک,راوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ له وه‌رزه‌کانی جووتبوون,راوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ به هۆی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی یان ژه‌هر یان ته‌زووی كاره‌با,بڕین و ده‌رهێنان و نه‌هێشتنی دار‌و نه‌مام و، ڕووه‌ک و گیای ســه‌ر زه‌وی و ئاوی له موڵكی گشتی دا,راوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان له‌سه‌ره و گه‌ڕاندنیان و خستنه ڕوویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنی هێلانه‌كانیان یان شكاندنی هێلكه‌كانیان