مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م :
ئه‌وانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن:
یه‌كه‌م : هه‌رچالاكیه‌كی به ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به خاكی زه‌وی كشتوكاڵی پله (أ) یان خراپكردنی یان پیسكردنی به جۆرێك كار له توانای به‌رهه‌مهێنانی بكات.
دووه‌م : هه‌ر چالاكیه‌ك زیان به رووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ له‌وه‌رگا بگه‌یه‌نێ ته‌نها مه‌گه‌ربه‌پێی ئه‌و پێڕه‌و و ڕێنماییانه بێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون.
سێیه‌م : دامه‌زراندن و بنیادنانی هه‌ر چالاكیه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
چواره‌م : گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی و زار له كشتوكاڵیه‌وه بۆ نیشته‌جێ بوون یان پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری، به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
پێنجه‌م : راماڵینی زه‌وی كشتوكاڵی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له غه‌یری زه‌وی كشتوكاڵی و، ته‌خت كردنه‌وه‌ی زه‌وی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی چاككردنی یان پاراستنی پیتدارییه‌كه‌ی به راماڵین نا ژمێردرێت.
الموضوع: قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكیه‌كی به ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ,زیان به رووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو,دامه‌زراندن و بنیادنانی چالاكیه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی,گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی و زار له كشتوكاڵیه‌وه,راماڵینی زه‌وی كشتوكاڵی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی چاككردنی یان پاراستنی پیتدارییه‌كه‌ی به راماڵین نا ژمێردرێت