معرف المادة: 17391
رقم المادة : 508
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مانگانه جارێك به‌لانی كه‌م له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه,ڕاده‌ی یاسایی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت,ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاره‌كانی به زۆرنه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئه‌ماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گرێ و له‌كاتی یه‌كسانبووندا ئه‌و لایه‌نه ده‌یباته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یا جێگره‌كه‌ی ده‌نگی بۆ داوه,كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مانگانه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ ئاگاداری و په‌سندكردنی,ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆی هه‌یه هه‌ر پسپۆڕ و شاره‌زایه‌ك میوانداری بكات بۆ وه‌رگرتنی راو بۆ چوونیان له باره‌ی كاروباری ژینگییه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.