مادده‌ی سێیه‌م :
یه‌كه‌م: هه‌موو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ژینگه‌یه‌كی هێمن و پاكدا بژی و ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكیشه كار له پێناو پاراستنی ژینگه و پاكییه‌كه‌یدا بكات.
دووه‌م: مه‌سه‌له‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له كرداری پلانداناندا له‌سه‌ر ئاستی یاساكاریی و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی په‌ره‌پێدان بۆ هه‌موو كه‌رته جیاوازییه‌كان له هه‌رێمدا ره‌چاو ده‌كرێ.
سێیه‌م: پێویسته هه‌موو ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و ئه‌كادیمی له هه‌رێم چ گشتی و چ تایبه‌تی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌یی بخه‌نه نێو پرۆگرامه‌كانیان ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تدا.
چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاگشتیه‌كان و تایبه‌تیه‌كان كه له مه‌یدانی په‌روه‌رده و فێركردن و مه‌شق و لێكۆلینه‌وه و راگه‌یاندن و رۆشنبیریی و ئه‌وقاف و ئه‌وانی تر كارده‌كه‌ن هه‌ولأ له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و هوشیاریی ژینگه‌یی له هه‌رێمدا بده‌ن.
پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه كارگێڕییه‌كان، هه‌ر یه‌كه و به پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان كار له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی داهاته سروشتیه‌كان بۆ هینانه‌دی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بكه‌ن.
شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و ده‌زگای پێوان و كۆنتروڵی جۆری پرنسیپه‌كانی ته‌ندروستی ژینگه‌یی له پرۆگرامی كاره‌كانیان دا ره‌چاو بكه‌ن.
حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه نێو ده‌وڵه‌تییه نا حكومیه‌كان له بواری پاراستن وچاككردنی ژینگه‌دا بكات.
هه‌شته‌م: پێویسته وه‌زاره‌ت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیراقی‌دا له هه‌رچییه‌ك په‌یوه‌ندیدی به رێككه‌وتنامه نێو ده‌وله‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه، بكات.
الموضوع: مافی مرۆڤ له ژینگه‌یه‌کی هێمن و پاكدا بژی,پاراستن و چاككردنی ژینگه له كرداری پلانداناندا,برنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌یی,بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و هوشیاریی ژینگه‌یی,كاری لایه‌نه كارگێڕییه‌كان در پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی داهاته سروشتیه‌كان