مادده‌ی دووه‌م :
ئامانجی ئه‌م یاسایه هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه‌یه :
یه‌كه‌م : پارێزگاری كردن له ژینگه‌ی هه‌رێم و پاراستنی و چاككردنی و په‌ره‌پێدانی و رێگه گرتن له پیسبوونی.
دووه‌م : پارستنی سروشت و ته‌ندروستی گشتی له مه ترسیه‌كانی چالاكی و كاره زیانبه‌خشه‌كان به ژینگه‌و مرۆڤ.
سێیه‌م : پارێزگاریكردنی داهاته‌كانی سروشتی و گه‌شه پێدانی و ده‌ست پێوه‌گرتنی به‌كارهێنانی .
چواره‌م : سیاسه‌تی ژینگه بكرێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له پلانی گشتگیری گه‌شه‌پێدان له هه‌موو بواره‌كانی ڕمرۆیی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و گه‌شت وگوزاری و شتی دیكه.
پێنجه‌م : به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژینگه‌یی و قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی و هاندانی هه‌وڵه خۆ به‌خشراوه‌كان له‌و بواره‌دا.
الموضوع: پارێزگاری كردن له ژینگه‌ی هه‌رێم,پاراستنی سروشت و ته‌ندروستی گشتی,پارێزگاریكردنی داهاته‌كانی سروشتی,سیاسه‌تی ژینگه بكرێته به‌شێكی دانه‌بڕاو,به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژینگه‌یی