مادده‌ی دوازده‌م :
یه‌كه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه دادگای كارگێڕیی له سه‌نته‌ری پاریزگاكان له هه‌رێم به پێی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ریك له پۆلی یه‌كه‌م و ئه‌ندامێتی دوو دادوه‌ر له پۆلی دووه‌م یان سێیه‌م یاخود ئه‌ندامێتی دادوه‌رێك و راوێژكارێك دابمه‌زرێنێ.
دووه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه داوای ئینتیدابی دادوه‌ران بكات بۆ دادگای كارگێڕیی له‌غه‌یری ئه‌وانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئینتیداب كراون بۆ ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم.
سێیه‌م : سه‌یركردنی ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌م یاسایه دا هاتوون به پێی یاسای دادبینی شارستانی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه و به ئاماده بوونی ئه‌ندامی داواكاریی گشتی ده‌بێ.
الموضوع: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه دادگای كارگێڕیی له سه‌نته‌ری پاریزگاكان,داوای ئینتیدابی دادوه‌ران,سه‌یركردنی ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌م یاسایه دا هاتوون