مادده‌ی چواره‌م :
ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێكدێ :ـ
یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی گشتی
1. له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و راوێژكاران و راوێژكارانی یاریده‌ده‌ر پێكدێ و دانیشتنه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك سازده‌دات و له كاتی ئاماده نه‌بوونی به سه‌رۆكایه‌تی جێگره‌كه‌ی ده‌بێ و به ئاماده‌بوونی سێ له سه‌ر چواری ئه‌ندامانی راده‌ی یاسایی ته‌واو ده‌بێ.
2. راوێژكاره یاریده‌ده‌ره‌كان مافی به‌شدار بوونیان له ده‌نگداندا نییه.
دووه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی: له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و كۆنترین راوێژكار پێكدێ.
سێیه‌م: ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم: له جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی دووان له راوێژكاران پێكدێ كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌سنیشانیان ده‌كات و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێگری سه‌رۆك، كۆنترین راوێژكار سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات.