مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ.
سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا.
الموضوع: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران,بڕیاری بێگوناهی یا مه‌ره‌خه‌سكردن,بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه