مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.
الموضوع: پێداچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه,رێك بخه‌ن و تیایاندا حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن,بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان,غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك,تۆمار ده‌كه‌ن