مادده‌ی سی و چواره‌م:
پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه پێده‌درێ:
یه‌كه‌م: مردنی له كاتی خزمه‌ت یاخود له ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له (15)پازده سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15)سالأ.
دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ.
سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وام بووبێ له خزمه‌ت به‌ر له راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه .
الموضوع: مافی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه,مردنی له کاتی خزمه‌ت,شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی,بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه,دۆسیه‌كانی ئه‌م مادده‌یه