مادده‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م : فه‌رمانده‌ی گشتی : فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم.
سێیه‌م : حكومه‌تی هه‌رێم : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
چواره‌م : فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم): ده‌سته‌ڵاتی باڵای پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه.
پێنجه‌م : هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم): بریتی یه له هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر له سه‌ربازه‌وه تاكو ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی.
شه‌شه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
حه‌وته‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌شته‌م : شۆڕش : قوناغێكه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961ه‌وه ده‌ست پیده‌كات.
نۆیه‌م : پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): ئه‌و كه‌سه‌یه به‌شداریی له شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستاندا كردبێ بۆ به‌دیهێنانی مافه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یاخود بچێته پالأ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).
ده‌یه‌م : خانه‌نشین : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مافی خانه‌نشینی هه‌یه.
یازده‌م : مووچه‌ی خانه‌نشینی : ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له كاتی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كرێت.
دوازده‌م : مووچه : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دوا مانگ كه پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به پێی پله و پایه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت .
سێزده‌م : مووچه‌ی ته‌واو : مووچه به ده‌رماڵه‌وه.
چوارده‌م : مافی خانه‌نشینی : ئه‌و مافانه‌یه كه خانه‌نشین كرا‌و یا میراتگرانی ده‌یان كه‌وی.
پازده‌م : خزمه‌تی خانه‌نشینی: خزمه‌تی پێشمه‌رگه یاخود هه‌ر خزمه‌تێكی تر كه ده‌شێ بخرێته سه‌ری بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشین كردن، ئه‌مه‌ش به پێی بڕیارێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌بێ.
شازده‌م : خزمه‌تی پێشمه‌رگه : ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌كرده‌نی له ریزه‌كانی شۆڕش به‌سه‌ری بردبێ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له دوای شۆڕشدا له پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یباته سه‌ر.
حه‌ڤده‌م : پاشه‌نشین : میراتگری پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای باری كه‌سیه‌تی).
هه‌ژده‌م : شایسته : ئه‌و كه‌سه‌یه كه شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیه دوای كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین.
نۆزده‌م : بێ سه‌روشوێن : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به هۆی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بێ سه‌روشوێن بووه و چاره‌نووسی دیار نییه.
بیسته‌م : دیل : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به دیل ده‌گیرێت له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دوژمن له كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت یا خود له پێناوی دا.
بیست ویه‌كه‌م: ده‌ستبه به سه‌ركراو: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان تیرورستی به هۆی خزمه‌ت یان له پێناوی دا ده‌ستبه سه‌ر ده‌كرێ.
الموضوع: هه‌رێم,فه‌رمانده‌ی گشتی,حكومه‌تی هه‌رێم,فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه,هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان,وه‌زاره‌ت,وه‌زیر,شۆڕش,پێشمه‌رگه,خانه‌نشین,مووچه‌ی خانه‌نشینی,مووچه,مووچه‌ی ته‌واو,مافی خانه‌نشینی,خزمه‌تی خانه‌نشینی,خزمه‌تی پێشمه‌رگه,پاشه‌نشین,شایسته,بێ سه‌روشوێن,دیل,ده‌ستبه به سه‌ركراو