مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (500،000) هه‌زار دینار كه‌متر و له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێته، هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك یان خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌می له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌كات یان له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته، سه‌رباری بڕینی قه‌ره‌بوو كردنی خۆ ته‌رخان كردنه‌كه‌ی. دووه‌م: وێڕای پێشێل نه‌كردنی یاسا و رێسا و رێنماییه كار پێ كراوه‌كان له هه‌رێمدا، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر و له (15،000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست نابێت به مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازی كه ده‌بێ له‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی كه دروستیان ده‌كات هه‌بن، به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا ناگونجێن.
الموضوع: غرامت مالی برای تخلف از قوانین و مقررات,مجازات مالی برای عدم رعایت الزامات پروژه‌های خاص,مجازات مالی برای عدم رعایت قوانین و مقررات در منطقه,مجازات مالی برای عدم رعایت الزامات فنی و جهانی