مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی فێربوونی هه‌یه، ئه‌ویش به مسۆگه‌ر كردنی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی چوون یه‌ك بۆ وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له نێویاندا خوێندنی باڵا و ئاسان كردنی به‌رده‌وام بوونی تێیدا و، نابێ كه‌مئه‌ندامی ببێته رێگر له به‌رده‌م وه‌رگرتنی له هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی یان فێركردنی فه‌رمی یان تایبه‌تدا. دووه‌م: ده‌بێ حكومه‌ت رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات به گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامییه‌كه و پێویستییه‌كانی و مامۆستا و وانه‌بێژانیش له‌م بواره‌دا ئاماده بكات و تێكڕای پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكات تێكڕای كاروباری په‌یوه‌ندیدار به فێركردنیان رێك بخات، كه بوار به هه‌موو قوتابییه‌كی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌دات بچێته به‌ر خوێندن و هاوشانی قوتابیانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی خوێندندا بڕوات. سێیه‌م: بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له قۆناغی ساواییدا.
الموضوع: مافی فێربوونی كەمئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كەمئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كەمئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت