مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ. 1. سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2. به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3. سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت. 4. به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی. 5. به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری. 6. به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 7. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ,سه‌رۆكی ده‌زگا,به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا,سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری,به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی,بهرێوهبهبهری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری,به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.