مادده‌ی چوارده‌م:
یه‌كه‌م: سه‌رفكردن له پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ژمێره سه‌ره‌كیه‌كان (مووچه، كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری، چاككردنه‌وه، كۆمه‌ك، به‌خشین، خه‌رجی تر، خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان) له نێو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه وه‌زیرو سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت، رابسپێرێت، و وه‌زیریش بۆی هه‌یه پارێزگار‌و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان رابسپێرێت به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆ له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ته‌رخانكراوانه‌ی له نێو بودجه‌ی ساڵانه‌یان متمانه‌ی پێدراوه.