أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
دووه‌م
دووه‌م/ ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار ده‌به‌ش كراون به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ژماره 353ی ساڵی 1980 ئه‌م معامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێ: 1/خاوه‌نی پرۆژه یا بینایه‌كی ته‌واونه‌كراوی گه‌شت وگوزاریی بۆی هه‌یه بیفرۆشێته یه‌كێكی دیكه به‌بێ زه‌وییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ده‌بێ. 2/خاوه‌نی پرۆژه‌كه یا بینا گه‌شت و گوزارییه ته‌واو نه‌بووه كه بۆی هه‌یه بیفرۆشێته یه‌كێكی دیكه به‌بێ زه‌وییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دیسان دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ده‌بێ، به‌مه‌رجێك له‌هه‌ر بارێك دا بێ، ده‌بێ له‌ماوه‌ی 3 ساڵ له مێژووی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره ته‌واوی بكات، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه به‌بێ پاره ده‌بێته موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار. 3/هه‌موو زه‌وی وزارێكی دابه‌شكراو كه خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستیان به بیناكردنی نه‌كردبێ له رۆژی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار.
چواره‌م
چواره‌م/ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م
سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌دا نه‌گونجێ.
پێنجه‌م
پێنجه‌م/ ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م/ هه‌موو زه‌ویی و زارێكی صرفی ئه‌میریی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا كه ببۆ مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی ته‌رخان كراون، ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار به بێ پاره، ئه‌مه‌ش به‌ده‌رده‌بێ له حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان.